فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان و سزای نەخدی بەسەر کامڕان ساختمانگەر
چوارشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۴   |  16-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و ٣٠ ملوێن تمەن سزای نەخدی سزا دراوە.
ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بەم چالاکی کرێکاریە ڕاگەینراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتر لە رێکەوتی ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر کامران ساختمانگەر لە لقی دووی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوەچوبوو. هەروەها لە رێکەوتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە لەم چالاکە کرێکاریە لە لقی دووی لێکۆڵەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا تۆمەتەکانی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە”، “پیلانگێڕی و بێڕێزی بە ڕێبەر”ی لە سەر لابرا و دۆسیەکەی بە تۆمەتی “چالاکی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” ڕەوانەی دادگا کرا.