سەپاندنی حوکمی زیندان و شەلاق بەسەر لاوێکی شاری بۆکان
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
ڕاپۆرتەکان باس لە سەپاندنی سزای ٣ ساڵ زیندان و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق بەسەر “سرووش موعینی فەر”، خەڵکی شاری بۆکان دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “سرووش موعینی فەر”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە، سەرجەم سزای سێ ساڵ بەندکران و لێدانی ٤٠ زەربە شەلاق بەسەریدا سەپاوە.