سەپاندنی حوکمی سێ ساڵ زیندان بەسەر شەهاب دارابی
دوشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۴   |  25-08-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەهاب دارابی خەڵکی شاباد، لەلایەن دادگای شۆرشی ئەمشارە بە سێ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە بە هۆی هاودەنگی پەیوەیست بوونی شەهاب دارابی بە مانگرتنی سەرتاسەری مانگی جۆزەردانی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێران و بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتگیری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەسەریدا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە، شەهاب دارابی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان لە ماڵی خۆی لە شاباد دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران، لە لایەن هێزە ئە