ئاتنا فەرقدانی لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان” حوکمی٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئاتنا فەرقدانی، بەندکراوی سیاسی پێشوو، ڕۆژی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە کاتی هەڵواسینی یەکێک لە کارەکانی لەسەر دیوارێک لە شەقامی پاستۆری تاران بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران” و “سووکایەتیکردن بە پەرلەمانتاران لە ڕێگای کێشانەوەی کاریکاتۆر” حوکمی١٢ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. حوکمی بەندکرانی ئەو هونەرمەندە کارتۆنیستە، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٨ مانگ کەم کرایەوە و ناوبراو، لە ئاکامدا مانگی گوڵانی ١٣٩٤ لە زیندان ئازاد کرا.