سەپاندنی حوکمی نەختی بەسەر ئیسماعیل گڕامی چالاکی کرێکاری
سێشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۳   |  16-07-2024
ئیسماعیل گڕامی کرێکاری خانەنشین و چالاکی کرێکاری خەڵکی تاران، لە لایەن دادگای ڕژیم بە دانی ٢٠ ملێون تمەن سزای نەختی مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لە ڕێگەی کۆبوونەوەی خانەنشین کراوان لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی پارەکە، لە لقی ١٠٢٧ی دادگای تاوانەکانی تاران ئامادە بووە. ئەم حوکمە سەرەتاییە و ناوبراو تا ٢٠ ڕۆژ مۆڵەتی هەیە بەم حوکمە ئێعتڕاز بکات.