فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ١٠ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
دوشەممە ۰۷-۰۸-۱۴۰۳   |  28-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەو دواییانەدا مەلیحە عەبدولقادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشارە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژێم» بە ١٠مانگ زیندان مەحکووم کراوە و ئەو حوکمە لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەبەزەوە بە شێوەی فەرمی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە، مەلیحە عەبدولقادری ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە لە ورمێ گوازرابوویەوە. ناوبراو دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.