فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ١٨ مانگ زیندان بەسەر کارۆ عەلیداد چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان
پێنجشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۴   |  29-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کارۆ عەلیداد چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە رێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و ماوەیەک بێسەر و شوێن بوو. ئەو لە رێکەوتی ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد بوو و دواتر لە رێکەوتی ٤ی گوڵانی ١٤٠٤، حوکمەکەی پێ ڕاگەیندرا.