فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٢٠ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد
سێشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۴   |  07-10-2025

بە گوێرەی زانیاریەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی یونس تەنهایی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای مەهاباد، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکان” بە ٢٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکران مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا، لە مافی ئازادی کاتی بێبەش کراوە. یونس تەنهایی خەڵکی ئاوایی “هەمزەئاوای”مەهاباد، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٤، دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگوێزراوە.