فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٢ ساڵ زیندان بەسەر ئیدریس مێنبەری
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024

لەم دواییانەدا ئیدریس مێنبەری، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە یەک ساڵ زیندان و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، کە بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگیراوە، مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز، بەم هاووڵاتییە ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەگەڵ “سروە پوورمحەممەدی” لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، هەر یەک بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون کە ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو دیسان بۆ دادگای شۆڕشی سنە نێردرابوویەوە. ئیدریس مێنبەری، دواتر لە لایەن لقی ١٠٦ دادگای تاوانەکانی دووی سنە، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە یەک ساڵ زیندان بە هەژمارکردنی ماوەی پێشووی دەستبەسەر کرانەکەی و لەگەڵ دوورخرانەوەی بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان و هەروەها ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرابوو.