سەپاندنی حوکمی ٣٧ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی مەریوان
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەیدر فەتاحی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی نەیاری ڕژیم” بە ٣٧ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، حەیدر فەتاحی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی پارەکە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، لە شوێنی کارەکەی لە سێڕێیانی “نێ”ی ئەمشارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتە و تا کاتی کۆتایی هاتنی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.