ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، حوکمی دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژی پارەکە لە گیلان، لە لایەن لقی ١١ی پێداچوونەوەی دادگای شۆڕشی ڕەشت، بەبێ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا، هەر وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی ئەم حوکمە، “زۆهرە دادڕەس” بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نیشتمانی” بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، مەحکووم کراوە. هەروەها “فرووغ سەمیع نیا، سارا جەهانی، یاسەمین حەشدەری، شیوا شاەسیاه، نێگین ڕەزایی، مەتین یەزدانی، ئازادە چاوشیان و زەهرا دادڕەس”، هەرکام بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ وبە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپ و دەستجات”، بە ٢ سال و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون. بەواتایەکی دیکە، هەرکام سەرجەم بە ٦ ساڵ و ٣ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون. هەر لەم پێوەندەدا، “جلوە جەواهری” و “هوومەن تاهری” بە تۆمەتی “پروپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو، مەحکووم کراون.