فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٧٤ زەربە شەلاق بەسەر ئەمجەد بەختیاری لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
دوشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۳   |  15-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمجەد بەختیاری بەهۆی بەشداریی لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “چالاکی کردن بە قازانجی دژبەرانی حکومەت” لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری دێهگۆلان، حوکمی ١٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی شەلاقی بەسەردا سەپێندراوە و ئەو حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ئەمجەد بەختیاری تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی دێهگولان، لەم دواییانەدا بەهۆی ئەوەی بە”چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردوودانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی” ناو بردراوە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە.
هەروەها ئەمجەد بەختیاری، لەلایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سزا ئیدارییەکانی پارێزگای کوردستان، بە تۆمەتی وەکوو “بەشداری لە خۆپیشاندانەکان” و “سووکایەتی کردن بە خامنەیی” لەگەڵ بڕینەوەی ڕیزبەندیی مامۆستایان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە نیوەی مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.