سەپاندنی حوکمی ٧ ساڵ و ٧ مانگ زیندان بەسەر عاتفە ڕەنگڕیز
دوشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۳   |  25-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عاتفە ڕەنگڕیز” لەم دوایانەدا لە لایەن دادگای شۆڕشی دامغان بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپی تلێگڕامی “تەرجومە گاگۆ” بە ٧ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “چالاکی لەدژی نیزام” بە حەوت مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغە چالاکی لە دونیای مەجازی مەحکووم کراوە.
هەروەها لەگەڵ درێژکرانەوەی مەرەخەسی دەرمانی ناوبراو دژایەتی کراوە.عاتفە ڕەنگڕیز لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی، لە زیندانی شاهروودەوە ناردرابوویە مەرەخەسی دەرمانی. جێگای ئاماژەیە، عاتفە ڕەنگڕیز، ڕۆژی ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی شاهروود کرابوو.