سەپاندنی حوکمی ٨ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کەیوان ڕەحیمی، خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت”، حوکمی هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
کەیوان ڕەحیمی بەهاری ئەمساڵ ماوەی دوو مانگ لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بێ دەستپێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتایییەکانی خۆی، ڕاگیرابوو. ئەم چالاکە میدیاییە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گوڵانی ئەمساڵ، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات بۆسەر ماڵەکەی لە شاری سەقز دەستبەسەر و دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.