فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٨ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
شەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۴   |  12-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بێهرووز فەیزی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز، لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حكوومەت لە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە” حوکمی ٨ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم حوکمە، یەک لەسەر دووی ئەم ٨ مانگ سزای بەندكرانە لە كۆتاییدا بە پێبژرادنی دە ملیۆن پارە گۆڕدراوە و چوار مانگەكەی دیكە بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێردراوە. بێهرووز فەیزی ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی كاتی لە زیندانی ناوەندیی سەقز ئازاد كرابوو. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان و دوای یەك ڕۆژ لە مانگرتنی شارەكانی كوردستان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ئێعدامی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستبەسەر كرابوو.