فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٩٠ ساڵ زیندان و سزای تەکمیلی بەسەر ١٠ هاووڵاتیی بەهایی
دوشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۴   |  06-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٨ هاووڵاتیی بەهایی بەناوەکانی “نێگین خادمی، شانا شەوقی فەر، یەگانە ئاگاهی، پەرەستوو حەکیمی، مۆژگان شاه ڕەزایی، یەگانە ڕووح بەخش، ئارەزوو سۆبحانیان و نێدا بەدەخش” هەرکام بە ١٠ ساڵ زیندان و ١٠٠ میلیون تمەن سزای نەختی مەحکووم کراون. هەروەها دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “بەهارە لوتفی و نێدا عێمادی” هەرکام بە پێنج ساڵ زیندان و ٥٠ میلیون تمەن سزای نەختی مەحکووم کراون. ئەم حوکمە لە لایەن لقی ٤٧ی دادگای پێداچوونەوەی ئیسفەهان پشتڕاست کراوەتەوە.
شایانی باسە، حوکمی قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و بێبەش بوون لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم هاووڵاتییانە، لە لایەن دادگاوە تەئید کراوە. ئەم ١٠ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی کۆماری ئیسلامی”، “چالاکی تەبلیغی و پەروەردەیی هەرزەکاری دژی یاساکانی ئیسلام” و “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی نیزام” مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییانە پێشتر لە لایان لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، سەرەڕای سەپاندنی ٩٠ ساڵ زیندان و سزای نەختی، بە دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و بێبەش بوون لە بەکارهێنانی دونیای مەجازی مەحکووم کرابوون.