فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ٩ مانگ زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو و مەهاباد
چوارشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۴   |  22-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەهاب تەوان، تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی گوندی براییم ئابادی سەر بە شاری میاندواو لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای ۳ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو تۆمەتە بەهۆی «بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن یان ئازادی و پەیوەندی و وتووێژ لەگەڵ چالاکێکی سیاسی دەرەوەی وڵات» دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە.
هەروەها کەیوان مامەگوڵی، خەڵکی گوندی گوێکتەپەی مەهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. شەهاب تەوان ئێوارەی شەممە ۴ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دوای یەک مانگ بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرابوو. هەروەها کەیوان مامەگوڵی بەرەبەیانیی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەندێک دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرابوو.