فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ
هەینی ۱۶-۰۸-۱۴۰۴   |  07-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە مانگی ڕەزبەری ئەم ساڵ، “ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی” خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئەو شارەوە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبایی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات” بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی، بەرەورووی ئەشکەنجەی توندی دەروونی و جەستەیی کراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە سەرەتای ئەم ساڵ لە شاری شنۆ، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیی لە نەغەدە و لە کۆتاییدا بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابوویەوە.