فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی پێنج مانگ زیندان بەسەر بەیان ساڵحیان پزیشکی داخڵی شاری سەقز
هەینی ۰۵-۰۲-۱۴۰۴   |  25-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوکتۆر “بەیان ساڵحیان” پزیشکی پسپۆڕی داخڵی و لە چالاکانی کۆمەڵایەتی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە پێنج مانگ زیندان مەحکوم کراوە.
شایانی باسە، ئەم حوکمە لە قۆناخی دواتر لە لایەن دادگاوە بە ٥٠ میلیون تمەن جەریمەی نەخدی گۆڕدراوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، بە بەیان ساڵحیان ڕاگەینراوە کە تاوەکوو ڕۆژی شەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەی خۆیی بە زیندان بناسێنێت. جێگای ئاماژەیە، دوکتۆر ساڵحیان پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی سەرتاسەری ژن، ژیان، ئازادی، دەستبەسەر کرابوو،