سەپاندنی حوکمی یەکساڵ زیندان بەسەر ئێلهام ئۆستادی چالاکی مافی ژنان
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئێلهام ئۆستادی” ژنە چالاکی بواری مافی ژنان و خەڵکی ئێرانشار، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی زاهێدان بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بەیەکساڵ زیندان مەحکووم کرا.
شایانی باسە، ئێلهام ئۆستادی لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە چابەهار بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر و دوای ١٢ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلێون تەمنی و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە پێوەند لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگڕام سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی سەرهەنگ “ئیبراهیم کوچکزایی” فەرماندەی هێزی ئێنتزامی چابەهار ڕووی دابوو.