سەپاندنی حوکمی یەکساڵ زیندان بەسەر ئەندامێکی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین
هەینی ۱۶-۰۸-۱۴۰۴   |  07-11-2025

ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی؛ محەممەد ڕەزایی لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە لە دێهگولان به تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» به یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کراوە.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لقی ۱۰۲ی دادگای کەیفەری ٢ی دێهگولان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاوی دژی محەممەد ڕەزایی دەر کردووە. شایانی باسە، محەممەد ڕەزایی، خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دێهگولان، ۲۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۴، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو کە پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتنگەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.