بەپێی ڕاپۆرتەکان، عادڵ پیرووزی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی نەیاری ڕژیم” بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، عادڵ پیرووزی، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن، پەیوەندی تەلەفۆنی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری پارەکە، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرابوو. عادڵ پیرووزی، پاییزی ١٣٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.