سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بەسەر ئیسماعیل گێرامی چالاکی کرێکاری
پێنجشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۳   |  12-09-2024
ئێسماعیل گرامی کرێکاری خانەنشین کراو کە لە ڕێکەوتێ ٢١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن دادسەرای زیندانی ئێڤینەوە بانگ کڕابوو و تاوانەکانی پێ ڕاگەیەندرابوو، لە لایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادگای ڕژیم لە تاران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرابوو.
بەپی حوکمێک کە لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم دەرکراوە، ئیسماعیل گرامی بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام لەڕێگەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کراوە و ئەم حوکمە ڕۆژی ٢١ی گەلاوێژ بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو.