فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی دووبارەی حوکمی ئێعدام بەسەر ناسر بەکرزادە
شەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۴   |  13-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا ناسر بەکرزادە، تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگکردنی ناسر بەکرزادە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی زیندانی ورمێ، بەشێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ناسر بەکرزادە لە مانگی خەزەڵوەری پارەکەش، لە لایەن لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو سزایە دوای پێداچوونەوە و لە لایەن لقی ۳۹ی دیوانی باڵای ئێران بۆ لقی هاوشێوەی گەڕێندرایەوە. شایانی باسە، ئەو تۆمەتبارە سیاسییە لە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دەستبەسەر و دوای چەند حەفتە بە “وەرگرتنی بەڵێننامە” و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناسر بەکرزادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بەمەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردا داندرابوو و لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.