فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی دوو ساڵ زیندانی دیکە بەسەر عاتفە ڕەنگڕیز چالاکی مافی ژنان
پێنجشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۳   |  05-12-2024

عاتفە ڕەنگڕیز چالاکی مافی ژنان لە بەشێکی دیکە لە پەروەندەکەی، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دامغان، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
حسێن تاج، پارێزەری عاتفە ڕەنگڕیز بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە پەیجی کەسی خۆی ڕایگەیاندووە، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دامغان، لە حوکمێکی نوێدا، ئە بەندکراوەی بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ” بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە. جێگای ئاماژەیە، عاتفە ڕەنگڕیز لە بابەت پەروەندەی پێشوودا، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاهروود بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامبوون لە گرووپێکی نەیاری حکوومەت” بە ٢ سال و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و هەروەها بە تۆئمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، مەحکووم کرابوو.