فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی دوو ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی ژینگەپارێز لە مەریوان
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023

ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، “کاوە کەریمیان” لە چالاکانی ناسراوی ژینگەپارێزی شاری مەریوان، بە تۆمەتگەڵێکی وەک “پرۆپاگاندا لەدژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان دەستبەسەر و سەرئەنجام ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەر لەم پێوەندەدا وێڕای کاوە کەریمیان، زیاتر لە ٢٤ کەس لە ئەندامانی ژینگەپارێزی ئەنجوومەنی “سەوزی چیا” لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەم ئەنجوومەنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ ژمارەیەکیان پەروەندەی قەزایی کراوەتەوە.