فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی دۆخی دژواری کاری بەسەر کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی بنێشت لە سنە
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023

بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەری شیرکەتی “وەن” کە لە بواری بەرهەمهێنانی بنێشت چالاکی دەکات، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دۆخێکی دژواری کاری بە سەر کرێکارانی ئەم شیرکەتەدا سەپاندووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.
شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی ئەم شیرکەتە کە لە بەشەکانی بەرهەمهێنانی (بنێشت، نانەقەیسی و دۆشاوی تەماته “ڕوب”) چالاکی دەکەن، لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم شیرکەتەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە لەسەر کار دەریان دەکەن و خانەنشینیان دەکەن. جێگای ئاماژەیە، هەر کام لەم کرێکارانە لەوانە٫ “زانیار مۆبارەکی، ناسح حەقیقیان، جەلال وەیسی، نەزیر ڕەمەزانی، ئەیووب میرزایی، محەممەد عەبدوڵڵایی، حێشمەت ساڵحی، فەرهاد حەسەن ئابادی و زانیار سەلیمی” لەگەڵ دەرکرانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، یەک حەفتە تا مانگێک بەبێ حەقدەست بەرەوڕوو بوونەتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە کرێکارانی ناڕازی لەئاست “دۆخی دژواری کاری، بەکردەوە دەرنەهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، نەدانی قازانجی ساڵیانەی سەهامەکەیان، گرێبەستی کاتی یەک مانگە تا سێ مانگە، بڕینی پاداش و مووچەی هەمیشەیی ڕابردوو، زێدەکاری زۆرەملێ و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی” ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.