فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە سێ ساڵ زیندان بەسەر شێروین حاجی پوور لە لایەن دادگای ڕژیمەوە
هەینی ۱۱-۱۲-۱۴۰۲   |  01-03-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شێروین حاجی پوور” هونەرمەند و ئاهەنگ سازی ناسراو، لە لایەن دادگای ڕژیم لە تاران، بە تۆمەتی “بشێویی و هاندانی خەڵک بۆ شۆڕش” بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی ” پڕۆپاگاندا لەدژی نیزام”، بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هەروەها بە سزا تەکمیلییەکانی وەک: “کۆکردنەوە و نووسینەوەی مەتاڵبی دوو کتێبی ئایدیالۆژی بەپێوەری ئیسلامی سیاسی سەبارەت بە ژنان” و بڵاوکردنەوەی لە توڕی کۆمەڵایەتیی مەحکووم کراوە. سەرەڕای ئەمانە، شێروین حاجی پوور بە ٢ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و بەشداری لە قۆناغی پەروەردەیی لەژێر ناوی، “پسپۆڕی ڕەوشت و زانست لە بەشی هونەر” مەحکووم کراوە.