سەپاندنی زیاتر لە ١٤ ساڵ زیندان بەسەر چوار کەس لەناڕازییانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
هەینی ۰۹-۰۹-۱۴۰۳   |  29-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “نێعمەت ئەفشار”، “مێهدی تەوحیدی ئەسڵ”، “ئەعزەم ئاهووقەڵەندەر” و “حسێن جەعفەری”، لە لایەن دادگای ڕژیم سەرجەم بە ١٤ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەعزەم ئاهووقەڵەندەر بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نیشتمانی” بە ٦ ساڵ و ٢ مانک زیندانی تەعزیری و نێعمەت ئەفشاری، مێهدی تەوحیدی ئەسڵ و حسێن جەعفەری، لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی کەرەج بە هەمان تۆمەت، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ، ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری حکووم کراون. هەروەها وەک سزای تەکمیلیش بە ٢ سال قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و چالاکی لە دونیای مەجازی مەحکووم کراون.