سەپاندنی زیاتر لە ٣٨ ساڵ زیندان بەسەر شەش ژنی بەهایی لە هەمەدان
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەش ژنی بەهایی خەڵکی شاری هەمەدان بە ناوەکانی، “نێدا مۆحێبی، عاتفە زاهێدی، فەریدە ئەیووبی، نوورا ئەیووبی، زەڕیندۆخت ئەحەدزادە و ژاڵە ڕەزایی”، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، سەرجەم بە ٣٨ ساڵ و ١١ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
ئەم حوکمە لەم دوایانەدا لە لایەن لقی دووی دادگای هەمەدان دەرکراوە و بەم هاووڵاتییانە ڕاگەیەندراوە. بەپێی حوکمی دەرکراو، ئەم شەش هاووڵاتییە بە تاوانی “ئەندامێتی لە کۆمەڵگای بەهاییەکان” و “پەروەردە و تەبلیغ دژی شەرع” ئەم حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە.