فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیاتر لە ٨ ساڵ زیندان بەسەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023

شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “عەبدولکەریم کاکۆل، سولەیمان شاروێرانی، خدر عەبدوڵڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات”، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، بە ٨ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
لە ماوەی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی “حەسەن نووران”ی سەر بە شاری شنۆ و “سولەیمان شاروێرانی و خدر عەبدوڵڵاهی”کە هەردووکیان دانیشتووی شاری شنۆن، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە، هەر کامیان سزای ساڵێک بەندکردنیان بەسەدا سەپاوە. هەروەها “ئارام شەعبان”، خەڵکی شاری شنۆ، سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و “فەخرەدین پوودات”، خەڵکی گوندی “بەیتەریان” و “عوسمان هەمزەزادە”، خەڵکی گوندی “قوروچای”ی سەر بە شاری شنۆ، هەریەکیان سزای ساڵێک و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاریی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” سزای بەندکردنی بەسەر ئەو شەش هاووڵاتییەدا سەپاندووە. شایانی باسە، ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ماڵەکانی خۆیاندا بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراون و دوای ماوەیەک، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگای کردنیان لە زیندانی شنۆ ئازاد کراون.