بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سەفا عائیلی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خاڵۆی ژینا ئەمینی، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی میللی” سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” سزای ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن کردن بە خامنەیی” سزای ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و سەرجەم سزای ٥ ساڵ و ٤ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، قورسترین سزا واتە سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرکرانی جێبەجێ دەکرێت و ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوونە دەرەوە لە ئێران بێبەری کراوە. بەپێی ئەو سزا و بەپشتبەستن بە ماددەی ٧ی یاسای سزای بەندکرانی ساڵی ١٣٩٨، یەک لە سێی قورسترین سزا بۆ ماوەی سێ ساڵی هەڵپەسێندراوە. بەڵام ئەو فەرمانە بەستراوە بە هەڵسوکەوت نەکردنی ناوبراو لەگەڵ دەستبەسەرکراوانی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی لە سەقز و ناساندنی مانگانەی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات و هەروەها تێپەڕکردنی سێ خولی پەروەردە، ئەخلاق و ئایینی. لە بەشێکی دیکە لەو سزایە، سەفا عائیلی بە نووسینی ژیاننامەی یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا کوژراوە و هەڵگرتنەوەی تاکەکەسی خۆی لە کتێبی مەعنونە (ژیاننامەی نووسراوە) و پێشکەشکردنی بەشێوەی وتار بە جێبەجێکاری سزاکان و بڵاوکردنەوەی دەنگی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکانی شاری سەقز سزا دراوە. سەفا عائیلی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی پارەکە، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا و لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری هەمان ساڵ دوای تێپەڕکردنی ٤٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازادکرابوو.