
ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، “شۆهرە قەمەر” ئەکتەری سینەما و خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە، بە تۆمەتی “پشتگیری لە ئیسڕائیل” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست لە پشتگیری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ١٤ مانگ بەندکران و بەگشتی بە ٥٦ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
عەلی شەریف زادە ئەردەکانی، پارێزەری شۆهرە قەمەر، ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی لەگەڵ سزای سەپێندراو داوای پێداچوونەوە کراوە. شۆهرە قەمەر ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کە بە «بڵاو کردنەوەی نووسراوی سوکایەتیکردن لە سۆشیال میدیا» تومەتبار کرابو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پوشپەڕ، دوای ٤٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندی پێنجی زیندانی ئێڤین ئازاد کرا بوو.