فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی زیندان و سزا تەکمیلییەکان بەسەر تووماج ساڵحی
دوشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۲   |  01-01-2024

تووماج ساڵحی ڕەپێری ناودار و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی”، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە بە یەک ساڵ زیندان، دوو ساڵ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتەکەی و بەشداری کردن لە دەورەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن”مودیرییەتی ڕەفتار و مەهارەتی دانش” مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمیر ڕەئیسییان پارێزەری تووماج ساڵحی بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی: بە هۆی ئەوەیکە بریگرتەکەی لە پەیامێکی تەسویری دا باسی لەوە کردبوو کە سکاڵای لە کارگێڕانی پەروەندەکی کردبوو، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە لە پێوەند لەگەڵ “پڕووپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان، دوو ساڵ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتەکەی و بەشداری کردن لە دەورەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن”مودیرییەتی ڕەفتار و مەهارەتی دانش” مەحکووم کراوە.