سەپاندنی سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەر ئیدریس مینبەری
پێنجشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۲   |  12-10-2023
لەم دواییانەدا ئیدریس مینبەری،مامۆستای زمانی کوردی و هەڵسووراوی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” سزای یەک ساڵ بەندکردن بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی بەندکرانی، دوور خرانەوەی بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان و هەروەها لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
ئیدریس مینبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەزی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و لە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، دوای ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەیەکی کاتی هەتا تەواوبوونی ماوەی دەستبەسەرکرانی ئازادکرابوو.