فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارە بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام
پێنجشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۲   |  10-08-2023

مەهدی غیاسی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردبی ١٠٠ ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەواڵ، پێشتر دانیشتنی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” بەڕێوە چووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕاگەیاند: لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەتەواوەتی بلۆک کراوە و سڕدراوەتەوە.
شایانی باسە کە مەهدی غیاسی، ڕۆژی شەممە، ١٦ی گوڵان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و پاش سێ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوە کاتی تا کۆتاییی داگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد بووە.