سەپاندنی سزای دوو جار لەسێدارە دان بەسەر هاوڵاتییەکی ۱۸ساڵ
سێشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۱   |  03-01-2023
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تازە لاو بە ناوی “مەهدی محەممەدی فەرد” ١٨ ساڵ و خەڵکی نەوشار، بە تۆمەتی “محاربە و فساد فی الارض” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ساریەوە سزای دوو جار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە “
پێویستە بگوترێ، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەر لە لایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی گشتی ڕژیم لە شاری نەوشار دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، بە هۆی هەڕەشەی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بێدەنگ بوون.