سەپاندنی سزای زیندان و جەزای نەقدی بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ
سێشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۲   |  31-10-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، شەفیع بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، سزای دوو ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی بڕی ٢٤ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕ، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ بانگ و دەستبەسەر کراوە، پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
پێشتریش واتە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، شوانە بابەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ و برا گەورەی شەفیع، بە هەمان شێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.