سەپاندنی سزای زیندان و قامچی بەسەر چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ
چوارشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۲   |  29-03-2023
چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی سولەیمان (عوسمان) ئەرس زادە، هەژار مەحموودیان، فەرحان حەسەن زادە و سەنعان قادرزادە (قالان) کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٥٠ جار لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییانە تۆمەتبارکراون بە “پیلانگێری بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی گشتی و دەرەکی، هاوکاری لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی کوردستان و پڕوپاگەندە کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی”.