سەپاندنی سزای شەش مانگ زیندان بەسەر موختار سادقی
یەکشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۱   |  08-01-2023
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “موختار سادقی” خەڵکی پاوە و زیندانی سیاسی پێشوو دوای ئازاد بوونی بە شێوەی کاتی بە ٦ مانگ زیندان سزادرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر وێرای چوار هاووڵاتی دیکە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ راگیران لە زیندان، بە دانانی وەسیقەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو. شایانی باسە، موختار سادقی لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم لە شاری کرماشان بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی [هۆیار زەهابی] کە لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن ناوەندی دادی ڕژیمەوە بە مۆحارەبە تۆمەتبار کراوە.