فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای شەلاق بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “دیار بەختیاری سەرا” و “مەتین سیاهی” خەڵکی بۆکان و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری بۆکانەوە، بە زیندانی تەعزیری و لێدانی ٦٠ زەربە شلاق سزا دراون.
بەپێی ئەم سزایە، دیار بەختیاری سەرا بە تۆمەتەکانی “جێبەجێکردنی تەقەمەنی” بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری، “گرینگی نەدان بە هێزەکانی حکوومەت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان” بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و هەروەها ١٩١ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو و “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بە لێدانی ٣٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. هەروەها مەتین سیاهی بە تۆمەتەکانی “جێبەجێکردنی تەقەمەنی” بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری، “گرینگی نەدان بە هێزەکانی حکوومەت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٩١ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو و “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” بە لێدانی ٣٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. شایانی باسە، ئەم سزایە ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە زیندانی بۆکان، ماوەی سزاکەیان تێدەپەڕێنن. جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە بۆکان دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرابوون.