ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، لە لایەن لێکۆڵەری لقی ۵ی داواکاری گشتی و شۆڕشی کرماشان، چالاکییەکانی دکتۆر ئەفشین ئەحمەدپوور لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغە کرا و سزای پێبژاردنی ٥٠ ملیۆن تمەنی بەسەریدا سەپێندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای بانگکردن و سەردانی ناوبراو بۆ خانەی داد (دادسرا) لە ١٩ی ڕەزبەری ئەمساڵ، زانکۆی زانستە پزیشکییەکان ڕاپۆرتێکی له نووسراوەکانی “ئەفشین ئەحمەدپوور”ی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بۆیە داواکاری گشتی وەک دادستێن ئەو کارەی کردووە. شایانی باسە، ئەفشین ئەحمەدپوور هەروەها بە هۆی “بەچاڵش کێشانی چلەی ماتەمی حسێن”، “بەچاڵش کێشانی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی”، “بەچاڵش کێشانی چۆنیەتیی شەهیدبوونی عەباس کوڕی عەلی” و “بەکارهێنانی دەستەواژەی چەواشەکار (ڕوضەخوان) لە نووسراوەکانیدا لەسەر کوژرانی پزیشکێکی دووگیان کە خەریکی تێپەڕاندنی دەورەی پسپۆڕییەکەی بوو” تۆمەتبار کراوە و لە داهاتوودا دانیشتنی پێڕاگەیشتنی دادگا لەسەر تۆمەتەکانی بەڕێوە دەچێت.