فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٤٠ قامچی بەسەر هاووڵاتیەکی خەلکی سنە
پێنجشەممە ۲۴-۱۲-۱۴۰۲   |  14-03-2024

لەم دوایییانەدا محەممەدجەعفەر محەممەدی، دانیشتووی شاری سنە لەلایەن لقی ١٠٧ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارە بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە هێزە حکوومەتییەکان” سزای لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی دادنامەکە، محەممەدجەعفەر محەممەدی، پێشتر بەهۆکاری “چوونە نێو ماڵ و هەڕەشەکردن” سکاڵای لە دوو کەس لە هێزەکانی “فراجا” کردبوو کە لەلایەن لێپرسی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی شاری سنە، بڕیاری قەدەغەکردنی شوێن هەڵگرتنی هێزەکان دەرکرابوو.
بەڵام لە بەرانبەردا، ئەو هێزانە بە پشتبەستن بە داوانامەی خانەی دادی گشتی و شۆڕش، بوون بە هۆی سەپاندنی سزای چل زەربەی قامچی بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا.
محەممەدجەعفەر محەممەدی، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و شکاندنی درگای ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و دوای ٨ ڕۆژ بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو.