سەپاندنی سزای چوار مانگ زیندان بۆ سەر ڕەحیم عەزیزی
شەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۱   |  28-01-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ڕەحیم عەزیزی، لە لەیەن دادگای ڕژیمەوە بە چوار مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، دوکتور “ڕەحیم عەزیزی” ٤٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوای “بیاشوش”ی سەر بە جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای ڕژیم لە کرمانشا، بە تۆمەتی “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ڕیکلامکردن بۆ بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەت”، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر بە ٤ مانگ زیندان سزادرا. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبارەوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.