فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای یەکساڵ زیندان بەسەر حسێن حسێنپوور
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حسێن حسێنپوور، هاووڵاتیی ناڕازیی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن دادگای شۆڕشی شیرازەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی” سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش سەپاندنی ئەو بڕیارەی دادگا بەسەر حسێن حسێپوور و قەبوولکردنی لەلایەن ناوبراوەوە، سزاکەی بۆ ١١ مانگ بەندکردن کەم کراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە ناڕازییە بریندارە لە کۆتاییی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بۆ زیندانی ژمارە ٢ی شیراز یان زیندانی نیزامی لە شیراز گواسترابوویەوە. شایانی باسە، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە پابەند و دەستبەندەوە بۆ نەخۆشخانەی “خەلیلی”ی شیراز گواستراوەتەوە و دیسان بۆ دەستبەسەرگە گەڕێندراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی و بەتایبەتی دەرمانی چاوی، بێبەری و بێبەش کراوە. حسێن حسێپوور ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لەسەر ڕێگەی نووراوا مەمسەنی بەرەو گەچساران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندیی شیراز گواسترابوویەوە.