سێ چالاکی مەدەنی شاری سەقز بە ناوەکانی میقداد حەسەن نەژاد، محەممەد سەلیمی و زەمانە زێویە کە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەبەسەر کرابوون، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئەو شارە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت سەرجەم سزای ٢٧ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ئەو سزایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە، محەممەد سەلیمی سزای ١١ مانگ، میقداد حەسەن نەژاد سزای ٦ و زەمانە زێویە سزای ١٠ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
ئەم سێ چالاکە مەدەنییەی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران و پاش دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان ئازاد کرابوون.