فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سەرلەنوێی حوکمی ئێعدام بەسەر شەریفە محەممەدی
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەمشارە، سەرلە نوێی بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە حوکمی ئێعدامی ناوبراو، پێشتر لە دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشێندرابوویەوە و پەروەندەکەی ناردرابوویە دادگای هاوتەریب. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم حوکمە کە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ڕەشت دەرکراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان بە شەریفە محەممەدی ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆئمەتی “بەغی” لە ڕێگەی ئەندامبوون لە یەکێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن، سەرلە نوێی بە ئێعدام مەحکووم کراوە.