سەپاندنی شەش ساڵ زیندان بەسەر کەیوان سەمیمی
یەکشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۲   |  20-08-2023
مستەفا نیلی پارێزەری دادگوستەری لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، حوکمی شەش ساڵ زیندان بۆ “ٚکەیوان سەمیمی” ڕۆژنامەنگار، لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران پشت ڕاست کراوەتەوە.
ئەم حوکمە لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب و بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی لەدژی ئەمنییەتی وڵات” و “پڕوپاگاندا دژبە نیزام” بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە کە لەم شەش ساڵە، پێنج ساڵی قابلی ئیجرایە. بەوتەی ئەم پارێزەرە، پەروەندەی دووهەمی کەیوان سەمیمی تەمەن ٧٥ ساڵ، پێوەندی هەیە بە “هەمایشی وتووێژ لەسەر بابەتی ڕزگاری ئێران” کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، لە لقی ٢٩ی دادگای ئینقلاب بەڕێوەچووە.