فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی شەش مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی دێهگولان
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەدوڵڵا شاکری خەڵکی دێهگولان سەر بە پارێزگای کوردستان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە پێی ناوەڕۆکی پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە بە بڕیاری پێشووی دەزگای دادوەری چالاکی تێیدا قەدەغە کراوە و هەروەها نامە تایبەتەکان یەدوڵڵا شاکری بەسەریدا سەپێندراوە. شایانی باسە، یەدوڵڵا شاکری، پێنج ساڵ لەمەوبەریش بە هۆی چالاکییەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە ژێر لێپرسینەوەدا بووە.