فارسی
2025 - 4 - 24 | پێنجشەممە 5ی گوڵانی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی هەشت مانگ زیندان بەسەر بێهرووز فەیزی هاووڵاتیی خەڵکی سەقز
دوشەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۴   |  14-04-2025

بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا”وە بە هەشت مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن دادگای سەقز، چوار مانگ لەم حوکمە بە پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕدراوە و چوار مانگی دیکەشی بۆ ماوەی یەک ساڵ چووەتە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بێهرووز فەیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرابوو.